بەهۆی نەبوونی پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە ژمارەیەکی زۆر بریندار شەهید بوون.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی وەفا بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی تەندروستی، بەهۆی نەبوونی پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە ژمارەیەکی زۆر بریندار شەهید بوون و لەبەر ئەوەی لە باکووری کەناری غەززە ئەمبۆلانس نییە بەشێکی گەورەی بریندارەکان ناچارن بە پێیەوە بچنە نەخۆشخانە.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکان، سوپای داگیرکەر ١٠ ڕۆژ پێشتر بەشێکی گەورەی کارمەندانی تەندروستیی دەستبەسەر کردووە و تەنها ٢ پزیشک و چەند پەرستیار ماون.
بەشێکی گەورەی بریندارەکان لەبەر ئەوەی ناتوانن بچنە نەخۆشخانە لە سەر شەقامەکان شەهید دەبن.
هەروەها باس لەوە کرا کە لە ئەنجامی هێرشی راستەخۆی سوپای داگیرکەر بۆ سەر نەخۆشخانەکە ژمارەیەکی زۆر منداڵ و کارمەندی تەندروستی بریندار بوون.
هەروەها جەخت لەوە کرا کە لەگەڵ ئەوەی بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەکە بانگێشتی رێکخراوەکانی هاوکاری مرۆیی و نێودەوڵەتی کردووە بەڵام هیچ وڵامێک نەدراوە.
هێزەکانی داگیرکەر ٣٣ ڕۆژە بە شێوەیەکی توند بەردەوامن لە هێرش سەر باکووری کەناری غەززە و رێگری لە چوونەوە ژوورەوە هەموو جۆرە خۆراک و دەرمان بۆ باکوور دەکات تاکو گەلی ناوچەکە ناچار بکات کە بەرەو باشوور کۆچ بکەن.
لە ئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر باکوور کە ٣٣ ڕۆژە بە توندی بەردەوامن هەزاران کەس شەهید و بریندار بوونەتەوە و سەدان کەسیش دەستبەسەر کراون و تەواوی نیشتەجێگاکان وێران کراون و مرۆڤەکان ناچار ماون بەرەو باشوور کۆچ بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حزب الله راگەیاند کە بنکەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە نزیکەی فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی مووشەکباران کرد.
دادگای سوێد سزای ٤ مانگ زیندانیبوون بە سەر راسموس پالودان دوژمنەی ئیسلام کە قورئانی کەریمی سووتاندبوو سەپاند.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس رایگەیاند، هەڵوێستی بزووتنەوەکە بەرامبەر بە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەندە بە هەڵوێست و هەڵسوکەوتی کردەیی ئیدارەکە بەرامبەر فەلەستین و مافەکانیان و دۆزی دادپەروەرانەیان.